وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە کوژانەوەی گشتی کارەبا روونکردەوەیەکی دەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە کوژانەوەی گشتی کارەبا روونکردەوەیەکی دەدات

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە کوژانەوەی گشتی کارەبا روونکردەوەیەکی دەدات

كانونی یه‌كه‌م 1, 2023 13:24
وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە کوژانەوەی گشتی کارەبا روونکردەوەیەکی دەدات
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی، 1ـی 12ـی 2023، چەند کاتژمێرێکە تۆڕی کارەبای گشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژاوەتەوە، هاوکات وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوەێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویدا و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت..

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، “بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد. بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت.”.

En az 10 karakter gerekli