سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دۆخی ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ ئاڵۆزییه‌كانی غه‌ززه تاووتوێ ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێگه‌یشت، تێیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگییه‌كان له گشت بواره‌كانی په‌یوه‌ست به داهاتووی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌ردوولا تیشیكان خسته سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه، كه به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی له بواری مرۆیی بۆ دانیشتوانی غه‌ززه دروست بووه و دووپاتی به‌په‌له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیش كرایه‌وه.
سوودانی هه‌ڵوێسته‌كانی گۆتێرێسی له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگی غه‌ززه به‌رزنرخاند، كه هاوتای هه‌ڵوێسته‌كانی عێراقه و جه‌خت له رێگریكردن له فراوانبوونی شه‌ڕ له ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه.