شاندی هەرێم: کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت

شاندی هەرێم: کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت

ته‌مموز 17, 2023 16:39
شاندی هەرێم: کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت
0

لایک

هەردوو شاندی حکومەتی هەرێم و عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش دەڵێت، گفتوگۆ لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێم لە بودجەی ئیتیحادی کراوە و، “بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام بدرێت“.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی تەممووزی 2023، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا، کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە؛ ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ لە بەغدا تیمی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەکو ئەوەی ئومێد سەباح باسی کردووە، ” گفتوگۆ لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا کرا“.

بەوتەی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم؛ “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی عێراق بەردەوام دەبن“.

لەبارەی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی، ئومێد سەباح نووسیویەتی: “بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام بدرێت.”

 

En az 10 karakter gerekli