مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی 11ی ئادارەوە رایده‌گه‌یه‌نێت، “خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز رێگه نادات مافه‌كانی پێشێل بكرێت و سته‌م و زۆرداری لێ بكرێت و عێراق بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی”.
مه‌سرور بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئەمڕۆ پەنجا و چوار ساڵ بە سەر ڕاگەیاندنی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 تێدەپەڕێت کە دەستکەوتێکی مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بەڕابەرایەتی بارزانیی نەمر”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “شۆڕش و خۆڕاگری وقوربانیدانەکانی گەلی كوردستان، حکومەتی ئەوکاتی عێراقی ناچار کرد دان بە بەشێک لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت. بە تایبەتی ڕێککەوتن لە سەر هەموارکردنەوەی دەستووری کاتی و داننان بەوەی عێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی (عەرەب و کورد) پێکهاتووە و دەستووریش دان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەنێت”.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، “دواجار رژێمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق، له رێككه‌وتننامه‌كه پاشگه‌ز بووه‌وه و په‌نای برده‌وه بۆ شه‌ڕ و دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ره‌نجام عێراقی دوچاری ماڵوێرانی و كاره‌ساتی گه‌وره كرد كه تا ئێستاش خه‌ڵكی عێراق، باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “له‌م یاده‌دا، جه‌خت له پێویستی و گرنگیی پاراستن و رێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز رێگه نادات مافه‌كانی پێشێل بكرێت و سته‌م و زۆرداری لێ بكرێت و عێراق بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی”.