مەرجی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندرا

مەرجی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندرا

تەممووز 26, 2023 09:15
مەرجی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەندرا
0

لایک

غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانیان هۆكاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەهۆی داواكارییەكی بەغدادەوەیە كە دەیەوێت هەرێم پاكتاوی دارایی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەگەڵ پاكتاوی دارایی چەند ساڵی رابردوو بكات ئەو كات ئامادەیە مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.

ئەو پەڕلەمانتارە باسی لەوەکردووە، بەرپرسانی عێراق ئەو پەیامەیان بە شاندی هەرێم داوە كە دەبێت پاكتاوی دارایی بكرێت و بەغداد سوورە لەسەر ئەو داوایەی خۆی و ئەوەش هۆكارێكە بۆ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران.

دەشڵێت، “پێشتر هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە پابەندی ڕێككەوتنەكانە لەگەڵ عێراق، بەڵام نازانرێت بۆچی تائێستا هەنگاوی كردارەكی بۆ پاكتاویی دارایی نێوان هەرێم و بەغداد نەنراوە”.

En az 10 karakter gerekli