عەلی سیستانی، مهرجهعی باڵای ئایینی شیعه له عێراق له پهیامێكدا لهبارهی كوژرانی عهلی خامنهیی، ڕێبهری باڵای ئێران سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و مسوڵمانان کرد، هەروەها داوای لە ئێرانییەکان کرد کە یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن و ڕێگە نەدەن دەستدرێژکاران بگەنە ئامانجەکانیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی ئاداری ٢٠٢٦، عەلی سیستانی له پهیامێكدا لهبارهی كوژرانی عهلی خامنهیی باسی لهوهكردوه، “بە داخێکی قوڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی بەڕێزی ئێران و هەموو مسوڵمانان دەکەم بە بۆنەی شەهیدبوونی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەنابی ئایەتوڵڵا سەید خامنەیی (خوای گەورە لێی ڕازی بێت)”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “پێگەی بەرز و ڕۆڵی ناوازەی بەرێزیان لە ڕێبەرایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چەندین ساڵە بۆ هەموان ڕوونە، گومانی تێدا نییە کە دوژمنان مەبەستیان بووە، لە ڕێگەی شەهیدبوونی ئەو و دەستپێکردنی دەستدرێژییەکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران، زیانێکی بێئەندازە بەسەر ئەو وڵاتە ئازیزە بگەیەنن”.
سیستانی له پهیامهكهیدا دهڵێت، “چاوەڕوان دەکرێت گەلی گەورەی ئێران یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن، ڕیزەکانیان یهك بخهن و ڕێگە نەدەن دەستدرێژکاران بگهنه ئامانجە خراپەکانیان”.