سوودانی گەیشتە تاران

سوودانی گەیشتە تاران

تشرینی دووه‌م 6, 2023 09:10
سوودانی گەیشتە تاران
0

لایک

دوای پێشوازیکردنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەسەردانێك گەیشتە تاران.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لێکرا.

هشام ریکابی، ڕاوێژکاری سوودانی ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆك وەزیران لە چوارچێوەی هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕاگرتنی دوژمنکارییەکانی سەر غەززەدا دێت.

سەردانەکەی سوودانی بۆ ئێران دوای ئەوە هات کە شەوی ڕابردوو پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە دۆخی غەززە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی کارکردن بۆ سنووردارکردنی شەڕەکە و ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی کرایەوە.

En az 10 karakter gerekli