یەکێتی نیشتیمانی: بارودۆخی كەركوك بەهۆی شەركردن لەسەر بارەگای حزبی گەیشتە پێكدادان و بەریەككەوتن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یەکێتی نیشتیمانی: بارودۆخی كەركوك بەهۆی شەركردن لەسەر بارەگای حزبی گەیشتە پێكدادان و بەریەككەوتن

یەکێتی نیشتیمانی: بارودۆخی كەركوك بەهۆی شەركردن لەسەر بارەگای حزبی گەیشتە پێكدادان و بەریەككەوتن

ئه‌یلول 2, 2023 21:11
یەکێتی نیشتیمانی: بارودۆخی كەركوك بەهۆی شەركردن لەسەر بارەگای حزبی گەیشتە پێكدادان و بەریەككەوتن
0

لایک

مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، كاتی ئەوەیە سەرۆك وەزیران كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقیشە، راستەوخۆ بێتە ناو كێشەكە و لەگەڵ حكومەتی خۆجێیی شارەكە و هێزەكانی سوپاو حەشد ئەم كێشەیە بنبڕبكەن

مەكتەبی سیاسی یەكێتی له‌باره‌ی دۆخی شاری كه‌ركووكه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بەداخەوە بارودۆخی دژواری كەركوك بەهۆی شەركردن لەسەر بارەگای حزبی و ململانێی هێزە سیاسییەكانی ناو كەركوك درێژەی كێشاوە، گەیشتە پێكدادان و بەریەككەوتن و شەهید و برینداریش كە ئەمانە قوربانی بێباكی سیاسی و نیشتمانییە.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: “داوا لە بەڕێز سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن”.

دەقی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: 

بەداخەوە بارودۆخی دژواری كەركوك بەهۆی شەركردن لەسەر بارەگای حزبی و ململانێی هێزە سیاسییەكانی ناو كەركوك درێژەی كێشاوە، گەیشتە پێكدادان و بەریەككەوتن و شەهید و برینداریش كە ئەمانە قوربانی بێباكی سیاسی و نیشتمانییە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سێ رۆژە لەسەر هێڵە لەگەڵ حكومەتی عێراق كە پێویستە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و حكومەتیی خۆی جێبەجێ بكات، تا ئاڵۆزییەكە سەر نەكێشێت بۆ بەریەككەوتن و رژانی خوێنی هاووڵاتیانی كورد و پێكهاتەكان، بە پێچەوانەوە دەكرا بە لێكگەیشتن لەگەڵ پارت و حزبەكانی كەركوك گرفتی بارەگا تەشەنە نەستێنێت، كە ببێتە كێشەیەكی گەوەرە لە شارەكەدا، ئێستاش كاتی ئەوەیە سەرۆك وەزیران كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقیشە، راستەوخۆ بێتە ناو كێشەكە و لەگەڵ حكومەتی خۆجێیی شارەكە و هێزەكانی سوپاو حەشد ئەم كێشەیە بنبڕبكەن، ئەگینا وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو بڕوایەداین جەماوەری كەركوك لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاشتی دانیان بە خۆیدا گرتووە. چاوەروانیشمان لە حكومەت و لایەنەكانی تری كەركوكیش ئەوەیە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بكەن.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
٢/٩/٢٠٢٣

En az 10 karakter gerekli