یان لیپاوسكی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداد و سبەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغداد.
ئەحمەد سەحاف ئاشکرای کردووە، یان لیپاوسكی وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک سبەی دیدار و کۆبوونەوەکانی دەست پێ دەکات و لەگەڵ فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە و لە میانیدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و پراگ و هەنگاوەکانی بەهێزکردنی دەکەن.
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، هاوکات یان لیپاوسكی لەگەڵ عەبدولـلەتیف رەشید سەرۆککۆمار و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.