ئەمەریکا بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای عێراقی بۆردومانکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  •  ئەمەریکا بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای عێراقی بۆردومانکرد

 ئەمەریکا بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای عێراقی بۆردومانکرد

كانونی دووه‌م 24, 2024 09:23
 ئەمەریکا بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای عێراقی بۆردومانکرد
0

لایک

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە وەڵامی هێرشە درۆنیی و مووشەکییەکانی گرووپە میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، چەند بنکە و بارەگایەکی حزبووڵڵای عێراقی لە قائیم و جورف سەخڕ بۆردومانکرد،

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە میلیشیاکانی حیزبوڵا لەسەر داوای ئێران ئەنجامیانداوە، لە ناویشیاندا دوایین هێرشی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، سێ شوێنمان بۆردومانکرد کە ئەو میلیشیایانە بەکاریاندەهێنا.

ئاشکراشیکرد، ئەو شوێنانەی بەئامانجگیراون وەک شوێنی راهێنان لەسەر بەکارهێنانی موشەک و درۆن بەکاردەهات.

شایەنی باسە ئاژانسى هەواڵى سپوتنیک بڵاویکردەوە؛ بەهۆى هێرشەکانى ئەمەریکا و بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى ئەمنیی، لە هێرشەکانى ئەمەریکادا دوو چەکدارى حەشدى شەعبى کوژراون و سیانى دیکەیش بریندارن.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە یەکێک لە هێرشەکانى بنکەیەکى حەشدى شەعبى لە ناوچەى جورف سەخڕ لە پارێزگاى بابل کردوەتەوە ئامانج و هێرشێکى دیکەیش کەتائیبى حیزبوڵاى لە قەزاى قائیم و هێرشێکى دیکەیش لە ئەنبار ئەو گروپە چەکدارانەى کردوەتە ئامانج.

En az 10 karakter gerekli