نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان-عێراقەوە ده‌چنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئامانجیان خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقه، بۆیه نابێت له بانگه‌شه‌دا كارێكی وا به‌رانبه‌ر به یه‌كتر بكه‌ن كه سبه‌ی نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “سبه‌ی هه‌ینی كه ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵه، داوا له هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌م پابه‌ندی ڕێنمایییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن، بانگه‌شه‌یه‌كی شارستانی به‌ڕێوه‌ببه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن و فره‌ڕه‌نگیی پێكهاته‌كانی كوردستان بێت و نه‌بێته هۆی گرژی و دابه‌شكردن و بێزاركردنی كۆمه‌ڵگه و تێكدانی ئارامیی هاوڵاتییان”.
راشیگه‌یاندوه، “هه‌موان با ئازاد بن له بانگه‌شه‌كردن بۆ سیاسه‌ت و ئاراسته و كارنامه‌كه‌یان، به‌ڵام نابێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕق و كینه بڵاوبكاته‌وه، خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، ململانێیه‌كی شارستانی له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ببات، كاندیدبونی ئافره‌ت زۆر گرنگ و بایه‌خداره، ده‌بێت ناو و پێگه و ڕێز‌ی پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕێز له هێما و پیرۆزییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بگیرێت، هێزه ئه‌منییه‌كانیش پیشه‌یییانه و بێ جیاوازی ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی هه‌موان جێبه‌جێبكه‌ن”.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، “دواجار هه‌ومو ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ، ئامانجیان خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقه، ده‌بێت بزانن كه به یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی، ده‌توانن خزمه‌تی باشتری ئێستا و داهاتوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن و ماف و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزن، بۆیه نابێت له بانگه‌شه‌دا كارێكی وا به‌رانبه‌ر به یه‌كتر بكه‌ن كه سبه‌ی نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن”.
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ده‌شڵێت، “هیوای بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام و سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لایه‌ك و سه‌قامگیری و سه‌رفرازی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌خوازم’
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت