سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت

ئازار 21, 2023 17:21
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت
0

لایک

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێ گه‌یشت، له‌ په‌یامه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دەمەوێت سوپاستان بكەم كە دوابەدوای كارەساتی بوومەلەرزە ئازاربەخشەكەی وڵاتەكەمان، لە نزیكەوە هەموو هێمای ئەو هەستە بەرزانەی نەورۆزتان بۆ ئێمە دەربڕی.

ئەمڕۆ دووشەممە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کرد.

لە پەیامەكەی وەزیری دەرەوەی توركیادا هاتووە، “بەڕێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، دۆستی قەدرگرانم، لەگەڵ ژیانەوەی سروشت، لە ناخی هەستەكانمەوە، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزت لێ دەكەم، كە هۆكارێكە بۆ سەوزكردنی هیواكانمان و پتەوكردنی برایەتیی نێوانمان”.

وەزیری دەرەوەی توركیا هەروەها دەڵێت، “نەورۆز بە درێژایی مێژوو، رەنگدانەوەی مرۆڤەكان بووە بۆ تێگەیشتنیان لە ژیان لەگەڵ سروشتدا، لەگەڵ ئەوەی سیمبۆلی دووبارە نوێبوونەوە و ژیانەوەیە، لە هەمانكاتیشدا سیمبۆلی هاودەنگی و خۆشبەختییە، ئێمە سەرقاڵی سارێژكردنی بریندارەكانی كارەساتی بوومەلەرزەین كە چەقەكەی شاری كەهرەمان مەراش بوو لە شەشی شوباتی 2023، بۆیە لە وڵاتەكەمان بە خەمناكییەوە پێشوازی لە جەژنی نەورۆز دەكەین”.

لە درێژەی پەیامەكەی وەزیری دەرەوەی توركیادا هاتووە، “ئەو رۆژەی وەكو موژدەبەخشی بەهار پیرۆز دەكرێت، لە هەمانكاتیشدا ساتی پتەوكردنی هەستی یەكبوون و پێكەوەیی و هاوسۆزییە، جگە لەوەی دەمەوێت سوپاستان بكەم كە دوابەدوای كارەساتی بوومەلەرزە ئازاربەخشەكەی وڵاتەكەمان، لە نزیكەوە هەموو هێمای ئەو هەستە بەرزانەی نەورۆزتان بۆ ئێمە دەربڕی”.

وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆتاییشدا دەڵێت، “بەم بۆنەیەوە، هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەكەمان و گشت جیهان دەخوازم، هیوای تەندروستیی باش و خۆشبەختی و سەلامەتی بۆ كەسایەتی بەڕێزتان و خەڵكی هەرێمی دۆستمان دەخوازم”.

هاوکات له‌ نامه‌كه‌يدا چاوشئۆغلو پيرۆزباييى نه‌ورۆزى له‌ نێچيرڤان بارزانى كردووه‌ و نه‌ورۆزى به‌ هۆكارێك بۆ پته‌وكردنى برايه‌تى هه‌روه‌ها به‌ هێماى نوێبوونه‌وه‌ و ژیانه‌وه‌ و هاوده‌نگی و شادى له‌قه‌ڵه‌مداوه‌ كه‌ به‌ درێژایی مێژوو ره‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ ژیان له‌گه‌ڵ سروشتدا.

وه‌زيرى ده‌ره‌وى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌ هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى شوباتى رابردوو‌، وڵاته‌كه‌ى به‌ خه‌مبارييه‌وه‌ پێشوازى له‌ نه‌ورۆز ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كردووه‌ كه‌ سه‌ردانى توركياى كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌ و ده‌ربڕينى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ قوربانيياندا.

له‌ كۆتاييدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ توركيا و جیهان و ته‌ندروسیی باش و شادى و سه‌لامه‌تی بۆ نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕيوه‌.

En az 10 karakter gerekli