ڕه‌زاق محێب سه‌عداوی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست له لوبنان و ئاساییبونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌یروت ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ڕه‌زاق محێب سه‌عداوی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، “هێڵی ئاسمانی عێراقی له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دوای ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ به‌یروت ده‌ستپێده‌كاته‌وه”.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشتر ڕاگرتنی گه‌شتی هێڵی ئاسمانی بۆ به‌یروت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، به‌هۆی تێكچونی دۆخی ئه‌منی له لوبنان و ڕوونیكرده‌وه، “ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ی نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ گرژییه به‌رده‌وامه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كان له ناوچه‌كه‌دا دێت”.