سەرۆکوەزیرانی عێراق و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە

ئایار 18, 2025 21:22
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوونی گوتیرێسی لە لوتکەی عەرەبی بەرزنرخاندووە و ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕوون و بەهێزی ناوبراو کردووە لە بەرگریکردن لە مافەکانی گەلان بەگشتی و پرسی گەلی فەڵەستین بە تایبەتی.

سوودانی جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پرۆگرامە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان کردووەتەوە، لە  رێگەی دامەزراوە سەرەکییەکانی رێکخراوەکەوە.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشی ئاستی ڕێکخستنی لووتکەی عەرەبی لە بەغداد کردووە و جەختی لەسەر بەردەوامیی پشتیوانی پێگەی عەرەبی و ناوچەیی عێراق و ڕۆڵی لە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم دەزگا سەرەکییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی هەموو پشتیوانییەک پێشکەش بە حکومەتی عێراق بکەن.

En az 10 karakter gerekli