ئەردۆغان: ئەو میراتەی بۆ نەوەکانمان بەجێدەهێڵین تورکیای بێ تیرۆرە

ئەردۆغان: ئەو میراتەی بۆ نەوەکانمان بەجێدەهێڵین تورکیای بێ تیرۆرە

ئایار 24, 2025 15:11
ئەردۆغان: ئەو میراتەی بۆ نەوەکانمان بەجێدەهێڵین تورکیای بێ تیرۆرە
0

لایک

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی لە هەنگاریا لە فڕۆکەکەیدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی لەبارەی پێشهاتە نوێیەکان و ئەو پرۆسەیە دایەوە کە نزیکەی هەشت مانگە بەڕێوەدەچێت، ئەردۆغان وتی، بەمزووانە دایکان باوەش بە رۆڵەکانیاندا دەکەنەوە.

ئەردۆغان لەبارەی پرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە وتی، “ئێمە هەر لەسەرەتای هاتنەسەر دەسەڵات بە دڵسۆزانە و راستگۆییەوە کارمان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە کرد، کە 40 ساڵ بەردەوام بوو، ئەو میراتەی لە داهاتووش بۆ نەوەکانی بەجێدەهێڵین بریتییە لە تورکیای بێتیرۆر.”

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە وتی، “گەیشتنە ئەم خاڵە پاش ئەو هەموو ئازارە، ئومێدبەخشە، ئەم سەرکەوتنە بۆ من مایەی شەرەفمەندییە. ئیتر دایکانی دیاربەکر لەبری فرمێسکڕشتن، با دڵخۆش بن و بژین. بەمنزیکانە دایکان باوەش بە منداڵەکانیاندا دەکەن. دڵنیام دەتوانین ئەو مژدەیە وەربگرین. لەکاتی کۆبوونەوەم لەگەڵ کۆچکردوو سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدانیش باسی ئەم بابەتانەم لەگەڵ کردن. “

ئەردۆغان سەبارەت بە پرسی چەکدانانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەش وتی، “میت و دامەزراوەکانی دیکەمان لە هەماهەنگییدان. کارەکانی پەیوەست بە پرۆسەی تورکیای بێتیرۆر بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو بەردەوامن.”

ئەردۆغان ئاماژەی بە کارەکانی رابردووی پارتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداریی کرد و وتی، “لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانییمدا باسی بەخاکسپاردنى چەکەکانم دەکرد، ئەمڕۆ بەو خاڵەی پێیگەیشتووین، باسی وازهێنان لە چەک و رادستکردنی دەکەین.”

En az 10 karakter gerekli