وەزیری دارایی: لەڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد هەردوولا براوەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری دارایی: لەڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد هەردوولا براوەن

وەزیری دارایی: لەڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد هەردوولا براوەن

ئایار 14, 2023 15:45
وەزیری دارایی: لەڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد هەردوولا براوەن
0

لایک

ئاوات جەناب نووری ،وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، هەرێمی كوردستانی عێراق لە رێككەوتنی نەوتیدا كە 4 نیسان لە بەغدا واژۆ كرا خۆی بەدۆڕاو نازانێت و پێیوایە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەردوولایان براوەن.


ئاواتی شێخ جەناب كە هاوكات سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێمیش بووە لە گفتوگۆكان لە گەڵ بەغداد دەڵێت: چەند نرخی فرۆشتنی نەوت بەرز ببێتەوە، ئەو كاتە بەشداری هەرێم لە میزانییەی عێراق بەرز دەبێتەوەو ئەمەش فشاری دارایی هەرێم لە سەر بودجەی عێراق كەمدەكاتەوە.


ئەمەش ئاماژەیە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە كە پێشتر 10 تا 12 دۆلار كەمتر لە نرخی جیهانی دەفرۆشرا .

En az 10 karakter gerekli