لە پارێزگایەک ساڵانە نۆ هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن

لە پارێزگایەک ساڵانە نۆ هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن

بەهۆی پیسبوونی ژینگەی پارێزگای بەشڕە ساڵانە نۆ هەزار کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

ئایار 7, 2023 12:51
لە پارێزگایەک ساڵانە نۆ هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن
0

لایک

بەهۆی پیسبوونی ژینگەی پارێزگای بەسڕە ساڵانە نۆ هەزار کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

مەهدی تەمیمی بەڕێوەبەری دەستەی مافی مرۆڤ لە بەسڕە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا بەسڕە ساڵانە زیاتر لە نۆ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار دەکات.

مەهدی تەمیمی بەڕێوبەری دەستەی مافی مرۆڤ لە بەسڕە رایگەیاند، پرسی پیسبونی بەسڕە بەدەر لە قۆناغی دیاردە، چوەتە ناو بازنەی کارەساتی مرۆییەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە نۆ هەزار کەس لەو پارێزگایە توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

وتیشی “ئەگەر بارودۆخی ئێستا بۆ پێنج ساڵی دیکە بەمشێوەیە بمێنێتەوە و بێدەنگی لێ بکرێت، ئەوا ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە ساڵانە چل هەزار کەس تێدەپەڕێت”.

مەهدی تەمیمی ئەوەشیخستەڕوو، “بە هۆی ئەو هۆکارە ئاڵۆزانەی پیسبوون کە بەسڕە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، لەئێستادا ساڵانە نۆ هەزار توشبوی شێرپەنجە لەو پارێزگایە جێگەی مەترسیە”.

سەبارەت بەهۆکارەکانی زیادبونی رێژەی شێرپەنجە، بەڕێوبەری دەستەی مافی مرۆڤ لە بەسڕە  ئاماژەی بەوەکرد، گازە ژەهراویەکان کە دەچنە ئاسمان هەوری گەورە دروستدەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی گەرمبوونی جیهان و کاریگەرییان لەسەر زەوی هەیە و کارلێک دەکەن تەنانەت لەگەڵ ئەو بارانانەی بەسەر پارێزگاکەدا دەبارێت جارێکی دیکە دێنەخوارەوە”.

En az 10 karakter gerekli