بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە و دەڵێت کامێراکانی چاودێری خێرای لەسەر نەبەستانی پشتێنەی دڵنیایی و بەکارهێنانی مۆبایل چالاک دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستانی پشتێنەی دڵنیایی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “سەرجەم شوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە ،کەوا لەرۆژی 2023/5/1تایبەتمەندی سزادان لەڕێگای کامیرەکانی چاودێری خێرایی، لەسەر نەبەستانی پشتێنەی دڵنیایی وەبەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕین، چالاک دەکرێت،وەهەر شوفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزادەدرێت لەسەری ،بۆیە داوا لەهەموان دەکەین کەبۆ سەلامەتی پابەندی یاساکان بن”.