وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بۆری نەوت ئامادەیە و چاوەڕێی بەغدادین، دهتوانین قهبارهی ههناردهی نهوت له بهندهری جەیهان زیاتر بكهین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، ئالپئاڕسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، هێڵی نەوتی بەندەری جەیهان کە لە سلۆپییەوە تاوەکو بەندەرەکە درێژکراوەتەوە، لە 4ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـوە واتە ساڵێک و نیوە ئامادەی هەناردەکردنەوەی نەوتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیداری نێوان هەولێر (ئەربیل) و بەغداد بەردەوامە، پێیان باشە هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێبکاتەوە و دەتوانن قەبارەی هەناردەکردنیی ئەو دوو بۆرییە زیاتر بکەن و لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەسرەوە بۆ ئەورووپا بەکار بهێندرێت.