بەهۆی نقوم بوونی کەشتییەکی گەشتیاری لانیکەم 17 کەس بێسەروشوێنبوون
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • بەهۆی نقوم بوونی کەشتییەکی گەشتیاری لانیکەم 17 کەس بێسەروشوێنبوون

بەهۆی نقوم بوونی کەشتییەکی گەشتیاری لانیکەم 17 کەس بێسەروشوێنبوون

بەرپرسێکی میسر ڕایگەیاند، دوای نوقمبوونی یەختێکی گەشتیاری لە دەریای سوور، لانیکەم 17 کەس بێسەروشوێنن.

تشرینی دووه‌م 25, 2024 18:54
بەهۆی نقوم بوونی کەشتییەکی گەشتیاری لانیکەم 17 کەس بێسەروشوێنبوون
0

لایک

بەرپرسێکی میسر ڕایگەیاند، دوای نوقمبوونی یەختێکی گەشتیاری لە دەریای سوور، لانیکەم 17 کەس بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25 تشرینی دووەم، 2024، عەمر حەنافی، قایمقامی ناوچەی دەریای سوور ڕایگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری توانیان 28 کەس لە کەشتییەکە لە باشووری شارۆچکەی مەرسا عەلامی کەنار دەریاکە ڕزگاربکەن و هەندێکیشیان بە فڕۆکە گواسترانەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. لانیکەم 17 کەس بێسەروشوێنن.

حەنافی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەشتییەکەدا 31 گەشتیار لە نەتەوە جیاوازەکان و 14 ئەندامی تیمی کەشتییەکە هەبوون. دوای نقومبوونی کەشتیەکە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەریتانیا پاڵپشتی کونسوڵگەری پێشکەش بە “ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی بەریتانیا و خێزانەکانیان” دەکات. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هاووڵاتیانی بەریتانیا لە نێو بێسەروشوێنەکاندا بوون.

قایمقامیەت کەمێک پێش بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕاپۆرتێکی پێگەیشت سەبارەت بە پەیوەندییەکی ناڕەحەتی لە یەختەکەوە کە مارسا عەلامی بەجێهێشتبوو بۆ گەشتێکی پێنج ڕۆژە.

En az 10 karakter gerekli