به‌شی ڤێتێرنه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، هاتنی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراقەوە بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق قه‌ده‌غه ده‌كات.
به‌شی ڤێتێرنه‌ری كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ڕێگری له هاتنی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌رێمەوە بۆ ناو پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت تا دۆخی په‌تازانیی له هه‌رێمەوە ڕوون ده‌بێته‌وه كه هیچ توشبوونێك به ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆمار نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن له به‌دواداچوونی مه‌یدانی له بازاڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی مریشك”.
سامر خه‌فاجی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڤێتێرنه‌ری ڕایگه‌یاندووه، رێگریكردن له هاتنه ناوه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌مه‌كانی له هه‌رێمەوە تاوه‌كو ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌ییان به‌ده‌ستده‌گات به‌رده‌وام ده‌بێت كه پشتڕاستیبكاته‌وه هه‌رێمی كوردستان -عێراق دووره له توشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ردا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “تیمه‌كانی چاودێری و به‌دواداچوون به‌رده‌وامن لە هەنگاوەکانیان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوسنوورن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌كارهێنانی كیتی پشكنینی خێرا، ده‌ستبه‌جێ هه‌ر حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو ڕاپۆرت ده‌كه‌ن بۆ پێدانی بڕوانامه‌ی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ر بۆ پاراستنی كه‌رتی ئاژه‌ڵ له نه‌خۆشییه په‌تاییه‌كان و پشتگیریكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی”.