دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتنیاهۆ و یواڤ گالانت، دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەمممە، 21ـی کانوونی دووەم، میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویان کردەوە، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەریەکە لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەرکرد.
دادگاکە بە تۆمەتی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و سیاسەتی برسیکردن و بەکارهێنانی چەک، بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەی دەرکردووە.
دادگاکە باس لەوەش دەکات، “هۆکاری لۆژیکی و بڕواپێکراو هەیە بۆ ئەوەی بڵێین ناتانیاهۆ و گالانت سەرپەرشتیی هێرشەکانیان دژی هاوڵاتییانی مەدەنی کردووە”.