لەبری ئارد، سەموون بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەبری ئارد، سەموون بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت

لەبری ئارد، سەموون بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت

نیسان 14, 2023 17:12
لەبری ئارد، سەموون بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەکرێت
0

لایک

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا به‌ گوێره‌ی پلانێک له‌ شوێنی ئارد، نان و سه‌موون به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كه‌ن و مانگانه‌ش بۆ هه‌ر كه‌سێك 600 نان و سه‌موون دیاریكراوه‌.

وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كۆمپانیای گشتیی به‌رهه‌مهێنانی ئارد سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی دیاریكردووه‌ سه‌ره‌تا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری به‌غدادی پایته‌خت ئه‌م كاره و دابه‌شكردنی نان و سه‌موونه‌كان‌ به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

راشیگه‌یاند: ئه‌م كاره‌یان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ و به‌ ناچاری نییه‌ و بۆ سوود گه‌یاندنه‌ به‌ هاووڵاتییان كه‌ ئێستا به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان ئارد له‌ بریكاره‌كان وه‌رناگرن و پێیان ده‌فرۆشنه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ نرخێكی هه‌رزان له‌ بازاڕه‌كان ده‌یان فرۆشنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر وه‌زیری بازرگانی عێراق ئاشكرای كردبوو كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك بڕی 600 سه‌موون یاخود نان ده‌ده‌ن به‌ هه‌ر تاكێک، هاووڵاتییانیش له‌ رێگه‌ی فۆڕمی خۆراكه‌وه‌ نان و سه‌موونه‌كان وه‌رده‌گرن.

En az 10 karakter gerekli