لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، كەسێک خەزووری خوشكەكەی خۆی كوشت و دواتر هەڵات.
ئەمڕۆ هەینی 24/3/2023، لە گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی، پیاوێكی تەمەن 53 ساڵ بە ناوی (ح،س)، كە باوكی چوار منداڵ بووە، لەلایەن برای بووكەكەی بە چوار فیشەک كوژرا.
دوای رووداوەكە، ھێزەكانی پۆلیس تەرمەكەیان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، رووداوەكە كاتژمێر 9:00ی بەیانی روویداوەو قوربانییەكە پیشەی رۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل بووە. كوڕی قوربانییەكەش ئاماژەی بەوەكردووە كە بكوژی باوكی ناسراوەو سكاڵایان لەدژی تۆماركردووە.