ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا

ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا

تشرینی دووه‌م 9, 2025 10:44
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا ‘سانا’ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە بەیانی دووشەممە، ١٠ـی تشرینی دووەم، ئەحمەد شەرع، لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و واشنتن.

En az 10 karakter gerekli