وادەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وادەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دیاریکرا

وادەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دیاریکرا

تشرینی دووه‌م 14, 2023 22:04
وادەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دیاریکرا
0

لایک

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بە هاوڵاتیان بەردەوامە و لە رێکەوتی 26ـی ئەم مانگە لەسەنتەری پارێزگای هەولێر نەوت بە هاوڵاتیان دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە لە رێکەوتی 26ـی ئەم مانگە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بە هاوڵاتیان لە سەنتەری پارێزگای هەولێر دەست پێبکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا نزیکەی 95 ملیۆن لیتر نەوت بە 473 هەزار و 802 خێزان لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک دابەشکراوە.

En az 10 karakter gerekli