کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیەندرا

کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیەندرا

حوزه‌یران 15, 2024 11:35
کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیەندرا
0

لایک

بەرێوەبەرایەتى کەشناسیى هەرێمى کوردستان-عێراق رایگەیاند رۆژانى جەژن پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و دەستەى کەشناسى عێراقیش هۆشدارى بە هاووڵاتیان دەدات لەکاتەکانی نیوەڕۆ نەچنە دەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت رۆژانی جەژنی قوربان لە یەکشەممە تاوەکو کۆتایی هەفتە، ئاسمانى هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا بێت، هەندێکجاریش نیمچەهەور بێت، پلەکانى گەرما دوو پلە و لەناوچەکانى گەرمیان سێ پلە بەرزتر ببنەوە.

دەستەى کەشناسى عێراقیش رایگەیاندوە، رێنمایی هاووڵاتیان دەکەن لەکاتەکانى نیوەرۆدا چونەدەرەوەیان کەمبکەنەوەو راستەوخۆ نەچنە بەر تیشکى خۆر، چونکە لەوکاتەدا، کاریگەرى تیشکى سەروبنەوشەیی زۆر بەرزە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تیشکى سەرو بنەوشەیی کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر تەندروستى پێست و چاوى مرۆڤ دەبێت.

En az 10 karakter gerekli