هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئه‌مڕۆ پێشوازییان له ڕاگه‌یاندنی پێشنیازه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خاكه‌كه و ڕێگریكردن له ئاواره‌بوونی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و پێشخستنی ئاشتی هه‌مه‌لایه‌نه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه، ئوردن، ئیمارات، ئیندۆنیسیا، پاكستان، توركیا، قه‌ته‌ر و میسر له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه، پێشوازی له “سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ و هه‌وڵه دڵسۆزه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه” ده‌كه‌ن، “متمانه‌یان به توانای ئه‌و هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ ئاشتی”.
وه‌زیره‌كان جه‌ختیان له گرنگی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه، “ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاری ئه‌رێنی و بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ كۆتاییهێنان به ڕێككه‌وتنه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی جێبه‌جێكردنی، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه دوپاتكرده‌وه”.
ئه‌و هه‌شت وڵاته پابه‌ندبوونی هاوبه‌شی خۆیان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه له ڕێگه‌ی ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه دوپاتكرده‌وه كه گه‌ره‌نتی گه‌یاندنی بێ به‌ربه‌ستی یارمه‌تییه مرۆییه گونجاوه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه، ڕێگریكردن له ئاواره‌بونی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئازادكردنی بارمته‌كان، دامه‌زراندنی میكانیزمێكی ئه‌منی كه گه‌ره‌نتی ئاسایشی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات، كشانه‌وه‌ی ته‌واوی ئیسرائیل و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئیسڕائیل غه‌ززه.
Thanks for sharing. I read many of your blog posts, cool, your blog is very good. https://www.binance.info/fr/register?ref=T7KCZASX