ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێم دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێم دەدات

ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێم دەدات

ئه‌یلول 17, 2023 08:40
ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێم دەدات
0

لایک

وابڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی شاندی حکومەتی هەرێم بدات کە یەکێک لە پێشنیازەکان، ناردنی 800 ملیار دیناری مانگانەیە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (17ـی ئەیلوولی 2023)، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پێشنیازەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیاریان لەسەر دەدات، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردبوو لە مانگەکانی (7 بۆ 12ـی ئەمساڵ) حکومەتی عێراق مانگانە بڕی 800 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ئەو پێشنیازە دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر بۆ هەر مانگێک حکومەتی عێراق مانگانە 800 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مانگانە دەتوانێت بەبێ هیچ کێشەیەک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات و بۆ ئەو مەبەستەش، لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەڵێنی پشتیوانیکردنی پێشنیازەکەیان بە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە.

رۆژی پێنجشەممە (14ـی ئەیلوولی 2023)، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی بەغدایان کرد و 14 کۆبوونەوەی جیایان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجامدا.

En az 10 karakter gerekli