ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بەندەرعەباس گەیشتە 516 کەس

ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بەندەرعەباس گەیشتە 516 کەس

نیسان 26, 2025 14:43
ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بەندەرعەباس گەیشتە 516 کەس
0

لایک

وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 516 کەس کە لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆدا لە بەندەرعەباس بریندار بوون، بۆ نەخۆشخانەکان گوێزراونەتەوە.


بەهۆی تەقینەوە گەورەکەی بەندەرەکە زیاتر لە 516  کەس برینداربوون، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم دوپاتی کردەوە کە سەرجەم چالاکییەکانی بەندەرەکە ڕاگیراون تا ئەوکاتەی هێزە ئەمنی و فریاگوزارییەکان بەخێرایی دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەندەری شەهید ڕەجایی یەکێکە لە بەندەرەکانی ئێران و بە شێوەیەکی سەرەکی مامەڵە لەگەڵ هاتوچۆی کۆنتێنەرەکان دەکات و تانکی هەڵگرتنی نەوت و دامەزراوە پترۆشیمییەکان له‌ خۆده‌گرێت.

رۆژی شەممە، 26ی نیسانی 2025، لە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.

بە پێی میدیای ئێران، دەنگی تەقینەوەکە زۆر بەهێز بووە و تاوەکو چەند کیلۆمەتر دوورتر لە شاری بەندەرعەباس و تەنانەت لە دوورگەی قشم دەنگەکەی بیستراوە.

بابەک یەکتاپەرەست، وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا 516 برینداری رووداوەکە گەیێنراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری بەندەرعەباس لە باشووری ئێران.

بە وتەی وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران، فریاکەوتنی شارەکانی شیراز، جەهرم و لار لە پارێزگای فارس کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە و هەماهەنگی پێویست بۆ گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم شارانە کراوە. هەروەها هێلیکۆپتەرێکی فریاکەوتن لە شاری لارەوە بەرەو بەندەرعەباس بەڕێکەوتووە.

محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران پەیوەندی بە پارێزگار و بەڕێوەبەری مانگی سووری هورموزگان کرد و داوای کردووە، بەپەلە لێكۆڵێنەوە بکرێت و هۆکاری تەقینەوەکە ڕوونبکرێتەوە.

کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای هورموزگان دەڵێت، لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە.

En az 10 karakter gerekli