ڕووسیا و چین ڕێككه‌وتنی خۆیان بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له چه‌ند بوارێكدا ڕاگه‌یاند، دیارترینیان چالاكییه‌كانی بۆشایی ئاسمان و زیره‌كی ده‌ستكرده.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش كه له كۆتایی سییه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ردوو وڵات، میخائیل میشوستین و لی كیانگ بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانی چالاكییه بۆشایی ئاسمانییه‌كان كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه، له‌وانه‌ش جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ژێر به‌رنامه‌ی هاوكاری بۆشایی ئاسمانی نێوان ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا (ڕۆسكۆسمۆس) و ئیداره‌ی نیشتمانی بۆشایی ئاسمانی چین بۆ ماوه‌ی ٢٠٢٣-٢٠٢٧
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی پڕۆژه‌كانی په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنی وێستگه‌ی زانستی نێوده‌وڵه‌تی مانگ، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌ركه پلان بۆ داڕێژراوه‌كانی ڕووسیا و چین بۆ گه‌ڕان به‌ناو مانگدا.
ئه‌وه‌شیان خستووەته‌ڕوو، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن كه له‌نێوان ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا (رۆسكۆسمۆس) و ئیداره‌ی نیشتمانی بۆشایی ئاسمانی چین واژۆكراوه، سه‌باره‌ت به هاوكاریكردن له دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای مانگ بۆ وێستگه‌ی زانستی نێوده‌وڵه‌تی مانگ”.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا بڵاویانكردووەته‌وه، مۆسكۆ و په‌كین “پلانیان هه‌یه بۆ فراوانكردنی به‌كارهێنانی دامه‌زراوه زانستییه زه‌به‌لاحه‌كانی هاوبه‌ش، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی گه‌وره به شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی خاڵه نوێیه‌كانی هاوكاری له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوودا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاڵپشتی ئاڵوگۆڕی ئه‌زمونه‌كانی نێوان زانایان و دامه‌زراوه توێژینه‌وه‌كان له هه‌ردو وڵات ده‌كه‌ن”.
میخائیل میشوستین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا، له سه‌ردانێكی فه‌رمی دوو ڕۆژه‌دایه بۆ چین، له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ لی كیانگ سه‌رۆك وه‌زیرانی چین له هانگژۆ كۆبوه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردولادا واژۆكرا دوای دانوستانه‌كان.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی