کەمێک پێش ئێستا؛ کەسێک کە خەڵکی تورکیایە لە مۆڵێکی دهۆک تەقەی لێکرا و کوژرا، پۆلیسی دهۆک لەمبارەیەوە زانیاری دەدات و دەڵێت، ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا بووە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرکراوە.
ئەمشەو دووشەممە 17ـی 04ـی 2023 لە فاملی مۆڵی دهۆک کەسێک کە خەڵکی تورکیا بووە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، لەمبارەیەوە پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.
پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش داوە کە ناسنامەی بکوژەکە ئاشکرا بووە و بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو کەسە نەزانراوە، پۆلیسی دهۆکیش لەمبارەیەوە هیچ زانیارییەکی نەداوە.