نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئه‌یلول 2, 2025 08:28
نرخی نەوت بەرزبووەوە
0

لایک

دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک گۆڕانکاری بەسەرهات و بە ٦٤ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


هەروەها گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا دێت لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، هاوکات، بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، نەبوونی دڵنیایی لە سەرکەوتنی ئاگربەستەکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت.

En az 10 karakter gerekli