كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

تشرینی دووه‌م 29, 2024 10:46
كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت، سبه‌ینێش خێراىی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، ئاڕاستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت.

كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی كەمێك تەم لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر  : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13  پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 6 پلەى سیلیزى
سۆران :  14  پلەى سیلیزى
گەرمیان:   18 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli