پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک نین لە هیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕو ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەی باسی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان دەکەن کە گوایە ئێمە بەشێکین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو خاکی ئێران بەتەواوی ناڕاستن و ڕەتیان دەکەینەوەو بە مەبەست بڵاو دەکرێنەوە.
وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان کاتدا حکومەتی هەرێم و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق بەشێک نین لە هیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕو ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێچەوانەوە ئێمە داوای ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەین و هێرشە ترسنۆکانەکانی سەر هەرێمی کوردستان-عێراق بە تەواوی شەرمەزار دەکەین و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان-عێراق ڕابگرن و خاک و خەڵکەکەمان و ناوچەکە بپارێزن.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت