محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسپانیا ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت، “چه‌ندین لێكتێگه‌یشتنی گرنگمان له‌نێوان هه‌ردو وڵات واژۆكرد”.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی، “سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئیسپانیا لوتكه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوییانهیه كه هه‌ردوو وڵات و گه‌له‌كه‌مان له بواره جیاجیاكاندا كۆده‌كاته‌وه، سوپاس بۆ میوانداری و پێشوازی گه‌رمیان، له‌و سه‌ردانه‌ماندا ڕوونمانكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستهاتووه ته‌واوكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه پێشتر له كاتی سه‌ردانی پێدرۆ سانچێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا بۆ به‌غداد له كۆتایی ساڵی ڕابردودا ئه‌نجامدرا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانمان له‌گه‌ڵ پێدرۆ سانچێز كرد كه تێیدا یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی گرنگ له بواره‌كانی ئاسایش، ئابووری، پیشه‌سازی، بازرگانی و دادپه‌روه‌ریدا واژۆ كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختمان له گرنگی ئاماده‌بوونی كه‌رتی تایبه‌ت كرده‌وه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان و له‌وباره‌یه‌وه ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردو وڵات”.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌شڵێت، “هه‌ڵوێستی به‌رز و مرۆیی ئیسپانیامان له‌باره‌ی پرسی فه‌ڵه‌ستین و شه‌ڕی غه‌ززه و لوبنان به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستی وه‌ستاندنی شه‌ڕی غه‌ززه كرده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له لوبنان ڕوویدا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له هه‌رێم و جیهان بێته‌دی”.