سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

تەممووز 1, 2025 20:30
سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
0

لایک

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان-عێراق، سبەی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی كۆبونەوەكانی شاندی هەرێم و بەغداد و چارەنووسی مووچەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.


بە گوێرەی کارنامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامى کۆبوونەوەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق و شاندى حکومەتى فیدراڵى بە ئامادەبوونى نوێنەرى کۆمپانیاکانی نەوت سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان-عێراق لە رێگاى کۆمپانیاى سۆمۆە تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ خەرجکردنى مووچەى هەردوو مانگى ئایار و حوزەیرانـى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان-عێراق دەکرێت. کۆبوونەوەکە کاتژێر 10ـی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.
 
بەگوێرەی كارنامەكە، لە بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکەدا راپۆرتى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى سەبارەت بە خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانى هەرێمى کوردستان-عێراق دەخرێتەڕوو، لەگەڵ پێشکێشکردنى ئامار و زانیارى بەرەوپێشچوونەکان و پێشکێشکردنى راسپاردە و پێشنیازەکان.

En az 10 karakter gerekli