میدیای فەرمی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە

میدیای فەرمی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە

ئازار 1, 2026 10:50
میدیای فەرمی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە
0

لایک

میدیای فەرمی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئاداری ٢٠٢٦، بە فەرمی هەواڵی گیان لەدەستدانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئەنجامی هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا ڕاگەیاند.

هاوکات ئاژانسی “فارس”ی ئێرانی لە زانیارییەکی بەپەلەدا ئاشکرای کرد، کە خامنەیی لەناو نووسینگەکەی خۆیدا لە تاران کوژراوە.

هەروەها حکوومەتی ئێران ماوەی ٤٠ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند. هاوکات بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی ٧ رۆژ پشووی فەرمی و سەرتاسەری لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا.

میدیای فەرمی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداری دا و رایگەیاند: کوژرانی خامنەیی بێ وەڵام نابێت و تۆڵەیەکی سەخت چاوەڕوانی ئەنجامدەرانی دەکات.

لە لایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە، کە ئەم رووداوە نابێتە هۆی پاشەکشە، بەڵکوو دەستپێکی راپەڕینێکی گەورە و مێژوویی دەبێت لە ناوچەکەدا.

سوپای پاسدارانیش لەو بارەوە ئاماژەی داوە، تۆڵە لە بکوژانی خامنەیی دەکەینەوە و بە پێداگرییەوە کاروانی خامنەیی تەواو دەکەین

En az 10 karakter gerekli