حکوومەتی عێراق: کوژرانی خامنەیی پێچەوانەی هەموو دابونەریتە مرۆیی و ئەخلاقییەکانە

حکوومەتی عێراق: کوژرانی خامنەیی پێچەوانەی هەموو دابونەریتە مرۆیی و ئەخلاقییەکانە

ئازار 1, 2026 11:09
حکوومەتی عێراق: کوژرانی خامنەیی پێچەوانەی هەموو دابونەریتە مرۆیی و ئەخلاقییەکانە
0

لایک

باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا هەواڵی کوژرانی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڵاوکردەوە و بەم بۆنەیەشەوە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری عێراقدا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ـی ئاداری ٢٠٢٦، باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق، لە راگەیەنراوەکەی حکوومەتی عێراقدا هاتووە، “بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و تەواوی نەتەوەی ئیسلامی دەکەین بەهۆی شەهیدبوونی زانا و موجاهید، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی”.

عەوادی رایگەیاند، “رێبەری باڵای ئێران لە ئەنجامی دەستدرێژییەکی ئاشکرا و کردەوەیەکی مەحکومکراودا شەهید کرا و کردەوەکە پێچەوانەی هەموو دابونەریتە مرۆیی و ئەخلاقییەکانە و پێشێلکردنێکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، حکوومەتی عێراق داوای راگرتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکات. عەوادی هۆشداری دا، “بەردەوامیی ئەم دۆخە ناوچەکە بەرەو ئاستێکی مەترسیدار و بێ پێشینە لە توندوتیژی دەبات، ململانێکان پەرە پێ دەدات و ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە”.

ئێوارەی رۆژی شەممە، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا کوژرانی عەلی خامنەیی راگەیاند. بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەش، ١ـی ئاداری ٢٠٢٦، میدیای فەرمیی ئێران هەواڵەکەی پشتراست کردەوە.

En az 10 karakter gerekli