مەسرور بارزانى و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە

مەسرور بارزانى و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە

تەممووز 9, 2025 17:16
مەسرور بارزانى و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە، هەردوولا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئه‌منيى عێراقیان بە گشتی تاوتوێ کرد، هاوکات هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەکردنی کێشەکانی هەولێر (ئەربیل) و بەغدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەمووزی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان – عێراق، پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.

له‌ دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئه‌منيى عێراق بەگشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان – عێراق و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.

En az 10 karakter gerekli