وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگهیاند، وڵاتەکەی درێغی ناکات لە ئاشکراکردنی توانا ڕاستەقینەکانی ئەگەر وەهمەکان هەڵەی نوێ و خراپتریان لێبکەوێتەوە و فشاری زیاتر بخرێته سهر وڵاتهكهی.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانێكدا ڕایگهیاند، “ئەگەر ترەمپ خواستی دڵسۆزی هەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەوا دەبێت دەستبەرداری تۆنی قبوڵنەکراوی خۆی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئیسلامی ئێران ببێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕێگە نادەین کەس بڕیار لە چارەنوقومان بدات و ئەگەر وەهمەکان هەڵەی خراپتریان لێبکەوێتەوە، ئەوا درێغی ناکەین لە ئاشکراکردنی توانا ڕاستەقینەکانمان”.
وهزیری دهرهوهی ئێران باسی لهوهشكرد، “ڕژێمی ئیسرالئیل هیچ چارهیهكی دیكهی نهبوو جگه له ڕووكردنه ئهمریكا بۆ ئهوهی له بۆردومانی سەر وڵاتەکەمان بەشدار بکات”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا