گەشتی ئاسمانی نێوان تورکیا و سووریا دوای 13 ساڵ دووبارە دەستیان پێکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • گەشتی ئاسمانی نێوان تورکیا و سووریا دوای 13 ساڵ دووبارە دەستیان پێکردەوە

گەشتی ئاسمانی نێوان تورکیا و سووریا دوای 13 ساڵ دووبارە دەستیان پێکردەوە

كانونی دووه‌م 23, 2025 11:23
گەشتی ئاسمانی نێوان تورکیا و سووریا دوای 13 ساڵ دووبارە دەستیان پێکردەوە
0

لایک

هێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا دەستپێکردەوە، کە لە 1ـی نیسانی 2012 بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگرتبوون.

کاتژمێر 09:00 ـی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی 2025، گەشتی ئیستەنبوڵ- دیمەشق کرا.

 یەکەم گەشتی پلان بۆ داڕێژراوی هێڵی ئاسمانیی تورکیا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوای 13 ساڵ بە فڕۆکەیەک کە کۆدی فڕینی “TK 846” بوو لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵەوە کرا.

بەشێک لەو سەرنشینانەی بەیانیی ئەمڕۆ گەیشتنە فڕۆکەخانەی ئیستەنووڵ، لەبەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی فڕۆکەخانەکەدا خۆشحاڵیی خۆیان نیشاندا و دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان.

کۆی گشتی 349 سەرنشین دوای پشکنینی بلیت و پاسپۆرت، سواری ئەو فڕۆکەیە بوون کە بڕیارە دوای گەشتێکی نزیکەی دوو کاژێری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بنیشێتەوە.

En az 10 karakter gerekli