کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕایگەیاند

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕایگەیاند

ئه‌یلول 29, 2025 17:52
کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕایگەیاند
0

لایک

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما جێگیرن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

باسی لەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک، خێرایى با مامناوەند (10 – 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە دوایی نیورۆ بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک چالاک دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر (ئەربیل): 44 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی.

En az 10 karakter gerekli