ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه سنووری و ئاویه‌كانی سووریا رایگه‌یاند، له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لبوكه‌مال له‌گه‌ڵ عێراق به‌ڕوی هاتووچۆی گه‌شتیاران و بارهه‌ڵگره‌كاندا ده‌كرێته‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه سنووری و ئاویه‌كانی سووریا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه كه ده‌كاته 14ی حوزه‌یرانی 2025 ده‌روازه‌ی ئه‌لبو كه‌مال به‌ڕوی هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی ده‌كرێته‌وه.
ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه سنوری و ئاویه‌كان، ئاماده‌یی تیمه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی له ده‌روازه‌كه پشتڕاستكرده‌وه، داوای له گه‌شتیاران و شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان كرد پابه‌ندبن به ڕێنمایی و ڕێكاره په‌سه‌ندكراوه‌كان بۆ دڵنیابوون له ڕۆیشتنی هاتووچۆ و په‌ڕینه‌وه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت.