وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارییان لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتیمانی (سۆمۆ) بڕی 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل نەوتی خاوییان فرۆشتووە.
لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی نەوت دەڵێت: داهاتی ئەو نەوتەی فرۆشراوە حەوت ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق 89 ملیۆن و 140 هەزار و 448 بەرمیل نەوت و لە کێڵگەکانی کەرکووکیش بڕی دوو ملیۆن و 434 هەزار و 393 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کراوە و هەر بەرمیلێک بە تێکڕایی زیاتر لە 76 دۆلاری ئەمەریکی فرۆشراوە.