بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکەی فینلاندا، پارتی سۆسیال دیموکراتی سانا مارین، سەرۆکوەزیرانی ئێستا پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە.
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی فینلاندا راگەیەندرا و تیایدا پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی پلەی یەکەم و پارتی راستکرەوی فینلاندیە رەسەنەکان پلەی دوەم و پارتی سۆسیال دیموکراتی سانا مارینی سەرۆکوەزیرانی ئێستاش پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.
پارتی هاوپەیمانی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی پیتەری ئۆربۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و توانیویەتی 48 کورسی مسۆگەر بکات، هەروەها پارتی راستکرەوی فینلاندیە رەسەنەکان کە دژی کۆچبەرانە پلەی دووەم و 46 کورسی بەدەستهێناوە، هەرچی پارتی سۆسیال دیموکراتیشە کە سەرۆکوەزیرانی ئێستا سەرۆکایەتی دەکات، 43 کورسی بەدەستهێناوە.
بنکەکانی دەنگدان بەیانی یەکشەممە دەرگاکانیان کردەوە، لەم وڵاتە کە دەکەوێتە باکووری ئەورووپا و ژمارەی دانیشتوانەکەی 5.5 ملیۆن کەسە، هاووڵاتیان روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.
سەرەڕای ئەوەی تاكو ئێستا بەفەرمی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی فینلانداوە، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە رانەگەیەندراوە، ئەوەی هەیە تا ئێستا ئەنجامە نافەرمییەكانە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا