بایدن لەبارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا هۆشداری دەداتە ئێران

بایدن لەبارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا هۆشداری دەداتە ئێران

ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ ئێران بکەوێتە شەڕەوە، بەڵام با خۆیان بۆ ئێمە ئامادە بکەن

ئازار 25, 2023 15:13
بایدن لەبارەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا هۆشداری دەداتە ئێران
0

لایک

جۆ بایدن هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، ئەمریکا بۆ پاراستنی هێزەکانی لە سووریا “بە توندی گورز دەوەشێنین.” ئەوەش لەکاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا و هێزەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا بۆردوومان و مووشەکبارانی یەکدی دەکەن.

رۆژی هەینی 24ـی ئاداری 2023، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆتاوای کەنەدا وتی، “ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ ئێران بکەوێتە شەڕەوە، بەڵام با خۆیان بۆ ئێمە ئامادە بکەن، چونکە بە توندی گورز دەوەشێنین تاکو خەڵکی خۆمان بپارێزین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە رۆژی هەینی 24ی ئاداری 2023، پێنتاگۆن لە تۆڵەی هێرشێکی رۆژێکی پێشتری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە نزیک حەسەکە، سێ پێگەی گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانی کردە ئامانج و لەو هێرشانەدا لانیکەم 14 کەس کوژراون.

لەدوای ئەم وتانەی بایدن، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە بە 10 مووشەک هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە گوندی سەوزی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کرانە ئامانج.

یەکێک لە مووشەکەکان “بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە دووری بنکەکە کەوتووەتە خوارەوە” و بەهۆیەوە زیان بەر خانوویەک کەوتووە و دوو ژن و دوو منداڵیش بەهۆیەوە “بە سووکی بریندار بوون”.

En az 10 karakter gerekli