هاووڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵ لە هەولێر دەکوژرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هاووڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵ لە هەولێر دەکوژرێت

هاووڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵ لە هەولێر دەکوژرێت

ئازار 5, 2023 11:25
هاووڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵ لە هەولێر دەکوژرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، هاووڵاتییەکی تەمەن 42 ساڵ لە شەقامی کوران-ی هەولێر لەلایەن کوڕە خەزوورییەوە کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ رێکەوتی 05-03-2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە شەقامی کوران، دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداو و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.

ئەوەش هاتووە، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (شوان عمر قادر) تەمەن (42) ساڵ، خاوەنی (5) منداڵە، لەلایەن کوڕێکی خەزووریەوە کوژراوە لەسەر کێشەی کۆمەڵاییەتی.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن وە پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.

En az 10 karakter gerekli