کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو وڵاتی میسر بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەدانێکی فەرمی لە بەغدادی پایتەختەوە بەرەو کۆماری میسر بەڕێکەوت”.
ئەوەش هاتووە، “چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆببێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە دۆسییەی ئابووری، ئەمنیی سیاسی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکەن”.