بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، دوێنێ سێشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکایه‌تی دانیشتنی بیسته‌می ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرد.
لە دانیشتنەکەدا په‌ره‌سه‌نده‌کانی ره‌وشی گشتی له‌وڵات و پێداچوونه‌وه به‌بڕیاره‌کان سه‌باره‌ت به‌ژماره‌یه‌ک له‌و پرسانه‌ی که له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌تدان تاوتوێ‌کران، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی ناوکارنامه‌ی دانیشتنه‌که گفتوگۆ له‌سه‌رکرا و چه‌ندین بڕیار له‌گه‌ڵ چه‌ند راسپارده بۆ وه‌زیره به‌ڕێزه‌کان که‌تایبه‌ت بوون به‌کاری وه‌زارته‌کان ده‌رکران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی هه‌نگاوی پراکتیکی بۆ پێشخستنی که‌رتی په‌روه‌رده و فێکردن به‌پێی کاره‌له‌پێشینه‌کانی گشتی حکومه‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وەزاری بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی (23011 ب) په‌سه‌ندکرد، که تایبه‌ته به‌ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی بۆ په‌روه‌رده و فێکردن له‌عێراق (2022 -2031)، که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی دووشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی راگه‌یاند.
ئاماژە بەوە دراوە، به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌کانی سه‌رۆکوه‌زیران بۆ پشتگیریکردنی لاوان و زیاتر گونجاندنی ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ کاره له‌پێشینه‌کانی به‌رنامه‌ی حکومه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ‌کاری له عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ زیادکردنی سەرمایەی سندوقی پشتگیریکردنی پرۆژه بچوکه‌کان کە پشت به‌داهاتی خۆیان ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ترلیۆنێک و 350 ملیار دینار، له‌جیاتی 150 ملیار دینار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پلانی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌تدا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌حوکمه‌کانی یاسایی پشتگیریکردنی پرۆژه بچوکه‌کانی پشت به‌داهاتی خۆیان ده‌به‌ستن ژماره (10)ی ساڵی 2012.
ئەوەش هاتووە، پێگیربوون به‌هاوبه‌ندی برایانه‌ی نێوان عێراق و برایانی عه‌ره‌بی و پشتگیریکردنیان له‌هه‌موو ره‌وش و قه‌یرانێکدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر دابینکردنی پێداویستی لوبنان له‌به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وتی، به‌مه‌به‌ستی به‌گه‌رخستنی وێستگه‌کانی کاره‌با له‌لوبنان و نوێکردنه‌وه‌ی رێکه‌وتنی پێدانی ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌مه‌رجی ئێستا بۆ سێیه‌م ساڵی دیکه له‌ته‌شرینی یه‌که‌می 2023ی داهاتو ده‌ستپێده‌کات.
هاوکات کۆمانیای سۆمۆ پێداگیرە لەسەر ته‌واوی گرێبه‌ستی کۆن و زیادکردنی نه‌وتی ره‌ش بۆ 1.5 ملیون تۆن له‌ساڵێکدا و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نوێ بۆ نه‌وتی خاو به‌ملیون تۆن له‌ساڵێکدا.
ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، له‌پێناو پشتگیریکردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی، له‌به‌ر رۆشنایی سه‌ردانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی، که داوای کرد واقیع و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمپانیاوه پێشکێش ده‌کرێن باشتر بکرێن، بڕیاردرا نرخی سوته‌مه‌نی فڕۆکه‌کانی کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی 20% له‌نرخی بڵاوکراوی جیهانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌رجیه کارگێریه‌کان.
هەروەها دەڵێت، ده‌بێت کۆمپانیا پلانی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کانی و باشترکردنی ره‌وشه‌که، به‌ڕێگای سوودوه‌رگرتن له‌م پشتگیریه بۆ ئه‌نجومه‌نی ویزاری بۆ ماوه‌ی (90) رۆژی کارکردن به‌رز بکاته‌وه و ده‌بێت دواتر چاو به‌نرخه‌که‌یدا بخشێندرێته‌وه به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنه‌کان.
پەیوەست بە نرخی سوتەمەنی بۆ هێڵەکانی دیکە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نرخی سوته‌مه‌نی فڕۆکه‌کانی ئاماده‌کراو بۆ کۆمپانیا‌کانی دیکه‌ی گواستنه‌وه‌ی نیشتیمانی (ڤلای به‌غداد، ئۆرۆ، ئه‌وانیتر) ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نی 80% له‌نرخی بڵاوکراوه‌ی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی جه‌رجیه کارگێریه‌کان ده‌بێت، هەروەها نرخی سوته‌مه‌نی فڕۆکه‌کانی ئاماده‌کراوی کۆمپانیای فرۆکه‌وانی بیانی جیهانی (له‌نرخی بڵاوکراوه‌ی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی خه‌رجیه کارگێریه‌کان ده‌بێت).